لەبارەی داخستنی فڕۆکەخانەی هەولێر ڕوونکردنەوە دەدرێت



ئەمڕۆ شەممە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە سەبارەت بە ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان و داخستنی فڕۆکەخانەی هەولێر.

سەرچاوەیەک له فڕۆکەخانەی هەولێرەوە به “بەغداد الیوم” ڕاگەیاند، “هەواڵەکان سەبارەت بە ڕاگرتنی گەشتی ئاسمانییەکان و داخستنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بڵاوبووەتە نادروست و بێ بنەمایە، گەشتەکان لەناو فڕۆکەخانەکەدا ئاساییە “.

دوێنێ هەینی، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ڕایگەیاند، دوێنێ هێرشێک لە ڕێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو ۆ سەر باڵەخانەیەکی نیشتەجیبوون ئەنجامدراوە، بەڵام کاریگەری نەکردووەتە سەر کارکردنی فڕۆکەخانەکە، ئێستا گەشتەکانی بە شێوەیەکی ئاسایی ئەنجامدەدات.

ئەحمەد هۆشیار بە “بەغداد الیوم”ی ڕاگەیاند، “دۆخی فڕۆکەخانەی هەولێر ئاساییە، خشتەی گەشتەکان بەشێوەیەکی ئاسایی بەردەوامە”.

ناوبراو ڕەتیکردەوە هیچ جۆرە مووشەکێک یان فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان فڕۆکەخانەکەی کردبێتە ئامانج.

ئێوارەی هەینی، دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، درۆنێكی بۆمبڕێژكراو باڵەخانەیەكی نیشتەجێبوونی هاووڵاتییانی لە شاری هەولێر كردە ئامانج، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

بەپێی زانیارییەکان کە پێشتر بڵاوکراوەتەوە، کاتژمێر ١٨:٠٥ خولەکی ئەمشەو، درۆنێكی بۆمبڕێژكراو لە شاری هەولێر خۆی بە باڵەخانەیەكی مەدەنیدا كێشاوە، بەڵام هیچ زیانێكی گیانیی لێ نەكەوتەوە.

ئوردن پەیامێکی سەرەخۆشی ئاڕاستەی گەلی عێراق کرد
پێت ئوردن پەیامێکی سەرەخۆشی ئاڕاستەی گەلی عێراق کرد
ئێران هۆشداری لە”تەقینەوەی دۆخەکە لە ناوچەکە”دەدات
دوات ئێران هۆشداری لە”تەقینەوەی دۆخەکە لە ناوچەکە”دەدات
پەیوەندیدار