لەماوەی مانگی ڕابردوودا 14 نەشتەرگەری چاندنی گورچیلە لە نەخۆشخانەی فێركاری سلێمانی ئەنجامدراوە.
سامان شێخ لەتیف، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی بۆ (خەڵك) ئاماری مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 30ی 11ی 2023) ئاشكراكرد و ڕایگەیاند، لەنەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری لەشاری سلێمانی 3.284 نەخۆش سەردانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
ڕاشیگەیاند، هەر لە مانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 369 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە، كە 14 نەشتەرگەری تایبەت بووە و 98 نەشتەرگەری سەروو گەورە و 47 نەشتەرگەری گەورە و 160 نەشتەرگەری مام ناوەند و 50 نەشتەرگەری بچووك بووە.
وتیشی، “هەر لەو ماوەیەدا 81 پشكنینی سیتی سكان و 180 پشكنینی تیشك و 155 پشكنینی سۆنەر لەو نەخۆشخانەیە كراوە، هەروەها 266 چارەسەری سروشتی و 8.975 پشكنینی جۆراوجۆری تاقیگەیی ئەنجام دراوە”.