درۆنێكی بۆمبڕێژكراو لە هەولێر تەقییەوە



بەپێی هەواڵی میدیاكان دەنگی تەقینەوەیەكی گەورە لە هەولێر بیستراوە و دژەتیرۆری كوردستانیش دەڵێت: “درۆنێكی بۆمبڕێژكراو خۆی كێشاوە بە باڵەخانەیەكی مەدەنیدا”.

دژەتیرۆری کوردستان بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی (8ـی کانوونی یەکەمی 2023) کاتژمێر 18:05، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری هەولێر خۆی بە باڵەخانەیەکی مەدەنیدا کێشا، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردۆتەوە، لەڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە هێرش كراوەتە سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.

ئاماژە بەوەشكراوە، كە لەیەك كاتدا ئێوارەی ئەمڕۆ، باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا و بنكەی عەین ئەسەد لە ئەنبار و فڕۆكەخانەی هەولێر كراونەتە ئامانج.

 

لە یەك مانگدا لە سلێمانی 14 نەشتەرگەری چاندنی گورچیلە كراوە
پێت لە یەك مانگدا لە سلێمانی 14 نەشتەرگەری چاندنی گورچیلە كراوە
لە بەغدا ئۆتۆمبێلەكەی دزی و لە سلێمانی دەستگیركرا
دوات لە بەغدا ئۆتۆمبێلەكەی دزی و لە سلێمانی دەستگیركرا
پەیوەنیدر