نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، تەرمی گەنجێك لە هەولێر دۆزراوەتەوە، كە شوێنەواری ئەشكەنجە بە جەستەیەوە دیاربووە.
پەیامنێری (خەڵك) لە هەولێر ڕایگەیاند، له گه‌ڕه‌كی خانه‌قای هەولێر ته‌رمی گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 28 ساڵ به‌كوژراوی دۆزراوەتەوە، كه ئاسه‌واری به‌رد و دار به‌جه‌سته‌یه‌وه دیاره.
وتیشی، “ئەو گەنجە بە ڕەگەز عەرەبە و هێزە ئەمنییەكان چوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە”.