بەهۆی بەنزینی کوالێتی خراپەوە چەند بەنزینخانەیەک داخران



قائیمقامیەتی هەولێر چەند بەنزینخانەیەکی بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی كوالێتی خراپ، دادەخرێن و خاوەنەكانیشیان سزا دەدرێن.

قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەدرێژەی بەدواداچوون و چاودێریكردنی لیژنەكانی پشكنین و چاودێری بۆ بەنزینخانەكانی هەولێر، لەكۆی 48 بەنزینخانە كە لەرۆژانی 2-12 تا ئەمڕۆ 7-12 پشكنین بۆ جۆری بەنزینەكانیان كراوە، سێ بەنزینخانەی ناو شاری هەولێر بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی كوالێتی خراپ و پابەندنەبوونیان بە رێنماییەكان، داخران و سزا دران.

قائیمقامیەتی هەولێر ناوی ئەو بەنزینخانانەی بڵاوکردووەتەوە کە بریتین لە: وێستگەی كانی، وێستگەی باكوور و وێستگەی كۆبانی.

“بۆ مووچە و بودجە شاندی هەرێم دەچنەوە بەغدا و 700 ملیار دینارەکەش دەگاتە هەرێم”
پێت “بۆ مووچە و بودجە شاندی هەرێم دەچنەوە بەغدا و 700 ملیار دینارەکەش دەگاتە هەرێم”
حکومەتی هەرێم بۆ پشووەکەی یەکشەممە بڕیاریدا
دوات حکومەتی هەرێم بۆ پشووەکەی یەکشەممە بڕیاریدا
پەیوەنیدر