وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان کەمێک لەمەوبەر ڕایگەیاند ڕۆژی یەک شەممە دەوامی فەرمییە لە فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێم.
پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، بەپێی ڕۆژژمێری حکومەت، ڕۆژی یەکشەممە 10ـی کانوونی یەکەم، لە سەرجەم دامودەزگاکان دەوامی فەرمییە و “پشووەکە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە”
ئەم بڕیارەی حکومەتی هەرێم دوای ئەوەدێت، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە بۆنەی ڕزگارکردنی خاکی عێراق لە دەستی چەتەکانی تیرۆریستی داعش کە ناونراوە (ڕۆژی سەرکەوتن)، ڕۆژی یەکشەممە کە دەکاتە بەرواری 10/12/2023 کردە پشووی فەرمی لەسەرجەم دام و دەزگاکاندا.
بەڵام لە هەرێمی کوردستان پشوو نابێت و دەوامی فەرمی دەبێت.