بڕێكی زۆر مادده‌كانی جوانكاری و پاككه‌ره‌وه‌ له‌ناوده‌برێت



لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر جوانكار و پاككه‌ره‌وه‌دا ده‌گرن و‌ له‌ناوی ده‌بات.

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڵاویکردەوە، له‌ئه‌نجامی سه‌ردانه‌ به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌كان و پشكنینی ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ی له‌لایه‌ن بازرگانه‌كانه‌وه‌ به‌هاووڵاتیان ده‌فرۆشرێت، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌7ی کانوونی یەکەم، به‌هۆی به‌سه‌رچونی ماوه‌ی به‌كارهێنانیان، لیژنه‌ی كۆگاكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ گه‌نجینه‌كانی راپه‌ڕین ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر له‌ (5000) دانه‌ ماده‌كانی جوانكاری و پاككه‌ره‌وه‌دا گرتوه‌.

ئاماژەی بەوەشکردووە، راپۆرتی لیژنه‌كه‌ ئاشكرایكردوه‌ كه‌، ماده‌كان له‌ (شامپۆی مناڵ و جلشۆردن، كرێم و جلی قژی پیاوان و جۆره‌كانی پاككه‌ره‌وه‌ی دیكه‌) پێكهاتون، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناوده‌برێن و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

قائیمقامیەتی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیانیش دەکات هاوکاریان بن و لەکاتی گومانکردن لە هەرشتێک پەیوەندییان پێوەبکەن بۆ بەدواداجوون،

بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.

مەیدانی ئاژەڵان لە سلێمانی دەگوازرێتەوە
پێت مەیدانی ئاژەڵان لە سلێمانی دەگوازرێتەوە
لە عێراق ڕۆژێک کرایە پشوو
دوات لە عێراق ڕۆژێک کرایە پشوو
پەیوەنیدر