شارەوانی سلێمانی ئاگاداری خااوەن ئاژەڵەکان دەکاتەوە لە سنووری شاری سلێمانی ڕێکاریی یاساییان دەگرێتەبەر.
لە ڕاگەیەندراوێکدا سارەوانی سلێمانی ئاماژەی بەوەداوە، بەمەبەستی پاراستنی سەوزایی بلوارەکان و ڕەخساندنی ژینگەیەکی تەندروست ونەشێواندنی سیمای جوانی شاری سلێمانی ،ئەمڕۆ (٥ شەممە) لە هەڵمەتێکی بەشی خزمەتگوزاری سەر بە سەرۆکایەتیمان چەند سەر ئاژەڵێک بە بارمتە گیران، کە لە ناو شەقام و باخچە و بلوارەکاندا بەشێوەیەکی ناشرین بڵاوەپێکرابوون،
ڕوونیشیکردەوە، بەڵێننامە لە خاوەن ئاژەڵەکان وەردەگیرێت کە پابەندبن بە دوورخستنەوەی ئاژەڵەکانیان بۆ دەرەوەی شار.