بەشەخۆراکی ژمارەیەک لە هاووڵاتییان بڕدرا



بەڕێوەبەری ڕێکخستنی پسووڵەی خۆراکی دهۆک ڕایگەیاند، بەهۆی کارانەکردنی پسوڵەی ئەلیکترۆنی خۆراک، نزیکەی ٦ هەزار هاووڵاتی بەشەخۆراکی مانگانەیان ڕاگیراوە.

ڕۆژی پێنجشەممە، حوسێن سەبری، بەڕێوەبەری ڕێکخستنی پسووڵەی خۆراکی دهۆک ڕایگەیاند، “نزیکەی ١٣ هەزار خێزان لە دهۆک پسوولەی ئەلیکترۆنی خۆراکیان کارانەکردبوو، بەڵام لە ماوەی ڕابردوو نزیکەی حەوت هەزاریان سەردانیان کردووە و پسووڵەکانیان کاراکردووە و بەشەخۆراکیان بۆ گەڕاوەتەوە”.

رۆژی ١٦ ئایاری بەئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک لە پارێزگای دهۆک دەستیپێکرد، هاوکات حوسێن سەبری ئاماژەی بەوەکرد، لە کۆی ١٣ هەزار کەس نزیکەی شەش هەزاریان پسووڵەی ئەلیکترۆنی خۆراکیان کارانەکردووە، مانگی کانوونی دووەم دوایین دەرفەتیان بوو، هەر بۆیە دەیەمین بەشەخۆراکیان ڕاگیراوە، تاوەکو ئەوکاتەی سەردان دەکەن و کارای دەکەنەوە.

بەڕێوەبەری ڕێکخستنی پسووڵەی خۆراکی دهۆک ئەوەشی خستەڕوو، “هەر خێزانێک بەشەخۆراکی بڕدرابێت و سەردانمان بکات ناوی دەنووسرێت و پسووڵەی بۆ دەکرێت بە ئەلیکترۆنی و بەشەخۆراکەکەی پێدەدرێت، بەڵام ئەو شەش هەزار کەسە تازە بەشەخۆراکی ئەم مانگەیان فەوتاوە و دەبێت مامەڵەکانیان بۆ مانگەکانی داهاتوو بکەن”.

عەلی قەرەداغی: ستەم و سنووربەزێنی لە بڕیاردان بەسەر خەڵكدا، بۆتە دیاردە
پێت عەلی قەرەداغی: ستەم و سنووربەزێنی لە بڕیاردان بەسەر خەڵكدا، بۆتە دیاردە
بانکی ناوەندی لە کۆتا ڕۆژی هەفتەدا دۆلاری نەختی کەمکردەوە
دوات بانکی ناوەندی لە کۆتا ڕۆژی هەفتەدا دۆلاری نەختی کەمکردەوە
پەیوەندیدار