سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا چاویکەوت بە سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و چەند پرسێکی دیکە گفتوگۆیانکرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا چاویکەوت بە نوری مالکی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و لە دیدارێکدا کە خالید شوانی، وەزیری داد ئامادەبوو، جەخت لە گەشەپێدانی پەیوەندییە مێژوویی و هاوبەشەکانی هەردوولا کرایەوە لەپێناو هاوکاری و هەماهەنگیی زیاتر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان و سەقامگیریی لە وڵاتدا.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی له كۆبونهوهیهكدا لهگهڵ نوری مالیكی داوایکرد، شایستە داراییەکانی هەرێم و مووچەی فەرمانبەران تێکەڵی ناکۆکی و ململانێکان نەکرێت و ژیانی خەڵک پارێزراوبێت.
هاریکاریی نێوان لایەنەکان بۆ سەرخستن و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان تەوەرێکیتری دیدارەکە بوو و بافڵ تاڵهبانی ڕایگەیاند، “یەکێتی پشتگیریی تەواوی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنێکی بێگەرد دەکات لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا بەتایبەت لە شاری کەرکوک، چونكە دۆخی شارەكە تایبەتمەندیی خۆی هەیە و پێویستی بە گۆڕانکاریی ئیداری و خزمەتی زیاتر هەیە”.