پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە و لەم ناوچانەش ئەگەری نمەباران هەیە



کەشناسی ڕایگەیاند پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە و ئەو ناوچانەشی دەستنیشان کرد کە پێشبینی دەکرێت نمەباران بیگرێتەوە.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پینجشەممە، ئاسمان نیمچە هەور و لە ناوچە شاخاوییەکانیش هەورى تەواو دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە لە سنوورى پارێزگاى دهۆک ئەگەری نمەبارانی کەم هەیە لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان.

سەبارەت بە سبەینێ هەینیش ڕایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بەگشتی و پلەی گەرماش 1-2 پلە بە بەراورد لەگەڵ ئەمڕۆ، بەرز دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 22 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 22 پلەى سیلیزى

دهۆک : 20 پلەى سیلیزى

کەرکووک : 23 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 21 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 20 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 25 پلەى سیلیزى

حاج ئۆمەران: 14 پلەى سیلیزى

سۆران : 19 پلەى سیلیزى

بافڵ تاڵەبانی داوا لە نووری مالیکی دەکات مووچەی فەرمانبەران تێکەڵی ململانێکان نەکرێت
پێت بافڵ تاڵەبانی داوا لە نووری مالیکی دەکات مووچەی فەرمانبەران تێکەڵی ململانێکان نەکرێت
ئاسایشی هەرێم بۆ خەڵک زانیاری نوێی ئاشکرا کرد
دوات ئاسایشی هەرێم بۆ خەڵک زانیاری نوێی ئاشکرا کرد
پەیوەنیدر