١٧ هەزار کەس بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێن



جێگری پارێزگاری نەینەوا ڕایگەیاند، بڕیارە لە پارێزگای نەینەوا و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان، زیاتر لە ١٧ هەزار كەس بە شێوەی گرێبەست دامەزرێن، ئەوەش لە چوارچێوەی دامەزراندنی ١٥٠ هەزار كەس لە تەواوی عێراق.

رەفعەت سمۆ، جێگری پارێزگاری نەینەوا ڕاگەیاند، لە عێراق ١٥٠ هەزار كەس بە شێوەی گرێبەست دادەمەزرێن و پشكی پارێزگای نەینەوا ١٧ هەزار و ٥٠ كەسە، لەوانە ٪٧٥ی دەرچووی زانكۆ و ٪٢٥ش ئەوانەن كە بڕوانامەی سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەییان هەیە.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەو کەسانەی كارتی نیشتەجێبوونی پارێزگەكەیان هەیە بە شێوەی گرێبەست بۆ ماوەی سێ ساڵ دادەمەزرێن، دواتر بڕیار دەدرێت كە بكرێنە هەمیشەیی یاخود نا، هاوکات دامەزراندنەکە كوردستانییەكانی سنووری ئەو پارێزگەیە دەگرێتەوە.

جێگری پارێزگاری نەینەوا دووپاتی كردەوە، لە چەند ڕۆژی داهاتوو لەم مانگە، لە ڕێگەی لینكێك خەڵك دەتوانێت فۆڕم بۆ دامەزراندن پڕ بكاتەوە، دواتر لە ڕێگەی تیروپشك ١٧ هەزار كەس لەوانەی فۆرم پڕ دەكەنەوە دادەمەزرێن، كە مووچەی مانگانەیان ٣٠٠ هەزار دینار دەبێت.

نرخی نەوت هەرزان بوو
پێت نرخی نەوت هەرزان بوو
بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردوو بڵاویکرایەوە
دوات بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردوو بڵاویکرایەوە
پەیوەنیدر