تەندروستی کۆیە کارمەندانی ئاگادار دەکاتەوە



تەندروستی کۆیە لە ڕاگەیەندراوێکدا کارماندانی تەندروستی ئاگادار کردوەوە گەر خوازیاری هاوەڵی حاجیانن سەردانیان بکەن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا تەندروستی کۆیە دەڵێت،  کارمەندانی تەندروستی سنوری بەڕێوەبەرایەتیمان دەکینەوە هەرکەسێک ئارەزوی هەیە بەشداربێت لە هاوەڵی حاجیان بۆ پێشکەش کردنی خزمتگوزاری تەندروستی، رۆژی یەک شەممە کاتژمێر 10 سەر لەبەیانی لە هۆڵی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی ئامادەبێت بەمەبەستی ئەنجامدانی تیروپشک.

ڕوونیشیکردۆتەوە، داواکارییەکان بەپێی ئەو مەرج و پێویستیانە دەبێت کە دەستنیشان کراون بۆ هاوەڵانی حاجیان.

مەرجەکانی پێشکەشکردنی داواکارییەکان ئەمانەن:

١ ـ یەک کارمەندی تەندروستی دەستنیشان دەکرێ لە رەگەزی نێر لەگەڵ یەدەگ.

٢ـ هەر بەرێزێک دەستنیشان کرا دەبێ بڕی پارەی (٥٠%) تێچوی حەج بدات.

٣ ـ پێویستە پێشکەشکار پێشتر سەردانی ماڵی خوا(حەج) نەکردبێت نە لە رێگەی تیمی پزیشکی نە لە ڕێگەی کەسی خۆی.

٤ـ پێویستە پێشکەشکار میلاکی هەمیشەیی بێت.

٥ـ لە ڕوویی جەستەیی و دەروونیەوە توانای ئامادەیی تەواوی هەبێت بۆ خزمتگوزاری تەندروستی.

بۆ هەڵوێست وەرگرتن لەسەر مووچە داوای كشانەوەی سەرۆك كۆمار دەكرێت
پێت بۆ هەڵوێست وەرگرتن لەسەر مووچە داوای كشانەوەی سەرۆك كۆمار دەكرێت
ڕێکخراوی خێرخوازی خەڵک هاوکاری بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی کرد
دوات ڕێکخراوی خێرخوازی خەڵک هاوکاری بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی کرد
پەیوەنیدر