کەشناسی پێشبینی دەکات بارانی پچڕ پچڕ هەرێمی کوردستان و بە تایبەتیش دهۆك بگرێتەوە و سبەینێش نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگاکە دەبارێت.
بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان بە گشتى هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران بەشێوەى پچڕ پچڕ.
ئەوەشیخستەڕوو کە ڕێژەى دابارین لە سنوورى پارێزگاى دهۆک زیاتر دەبێت.
سەبارەت بە سبەینێ پێنجشەممەش ڕوونیکردەوە کە ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت و ئەگەرى نمە بارانیش لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە بە تایبەتی لە سنوورى پارێزگاى دهۆک.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 21 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 19 پلەى سیلیزى
دهۆک : 19 پلەى سیلیزى
کەرکووك : 21 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 20 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 19 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 23 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 10 پلەى سیلیزى
سۆران : 17 پلەى سیلیزى