دابەشکردنی نەوت بەسەر ماڵاندا بەردەوامە و سبەینێ لە چەند گەڕەکێکی ناو شاری سلێمانی نەوت دابەشدەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بڵاویکردەوە، سبەینێ چەند گەڕەکێک لە سنوری مەڵبەندی یەک و دوو ی شاری سلێمانی نەوتی سپی وەردەگرن،
ئاماژەی بەوەشداوە، گەڕەکەکانی ابراهیم احمد وکازیوە و مامەیارە و ابراهیم پاشا، لە سنووری مەڵبەندی یەک و دوو نەوتی سپییان پێدەدرێت،
ئەمەش لە کاتێکدایە لە مانگی پێشوودا پرۆسەی دابەشکردنی نەوت کۆتاییهات کە هەر خێزانێک بەرمیلێک نەوتی بە 103 هەزار دینار پێدرا، هاوکات دوای تەواو بوونی سەرجەم مەڵبەندەکان جارێکیتر لە مەڵبەندی یەکەوە دابەشکردنی نەوت دەستیپێکردەوە.
جێی ئاماژەیە، حکومەتی عێراق بڕیاریدا نەوت بۆ هەرێم بنێرێت و لێرە بە نرخی 50 هەزار دینار دابەشبکرێت، بەڵام حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ئەو نەوتەی عێراق بۆ ناوچە شاخاوییەکانە و لەنێو سەنتەری شارەکان دابەش ناکرێت.