سەبەتەیەكی دیكەی بەشەخۆراك بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت



بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی كەلوپەلی خۆراكی هەولێر دابەشكردنی سەبەتەیەكی دیكەی بەشەخۆراك بەسەر هاووڵاتیاندا ڕادەگەیەنێت، كە لە 5 ماددە پێكهاتووە.

بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی كەلوپەلی خۆراكی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئاگاداری بریکارەکانی خۆراکی سنـووری پارێزگای هەولێر دەکەینەوە دوکانەکانیان ئامادە بکەن، چونکە لە سەبنێوە، کە دەکاتە ڕۆژی چوار شەممە ٦ / ١٢ / ٢٠٢٣ بەشەخۆراکی نوێ دەست پێدەکات.

ڕاشیگەیاندووە، سەرەتا بە دابەشکردنی برنج دەست پێدەکات، كە بەشەخۆراكی بەشی (دەیەم)ی ساڵی 2023یە و لەسەر لیستی بریكاری مانگی 12 دەدرێت.

ڕوونیشی كردۆتەوە، بەشەخۆراكی مانگانە بۆ هەر كەسێك پێكهاتووە لە یەك زەیت (یەك لیتری) و دۆشاوی تەماتە (یەك قتووی 400 گرامی) و شەكر (یەك كیلۆ) و برنج (3 كیلۆ) و نیسك (500 گرام).

 

سبەینێ چەند گەڕەکێک نەوت وەردەگرن
پێت سبەینێ چەند گەڕەکێک نەوت وەردەگرن
ئێران هەوڵی چارەسەركردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات
دوات ئێران هەوڵی چارەسەركردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات
پەیوەنیدر