وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حكومەتی هەرێم ڕێنمایی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی سیحر و جادوو دەردەکات.
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە بە ژمارە 5332 لە 2023/11/27 ئاراستەی وەزارەتی داد کراوە، ڕێنمایی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی سیحر و جادووی دەركردووە.
هەر لە نووسراوەكەدا، وەزارەتی ئەوقاف داوای لە وەزارەتی داد كردووە بۆ بڵاوکردنەوەی لە ڕۆژنامەی فەرمی وەقائیعی کوردستان، بۆ ئەوەی بە فەرمی بچێتە بواری جێبەجێ كردنەوە.
ڕێنماییەكە لە 5 ماددە پێكهاتووە و جەختكراوەتەوە، كە بەكارهێنانی ڕێگاكانی فێڵ كردن و هەڵگرتنی نازناوی ساختە و نادروست وەك دەستەواژەكانی (شێخ و مەلا و قەشە و بانگخواز و پزیشكی ئایینی و هاوشێوەكانی) بە بەكارهێنانی پەرتوكە پیرۆزەكانی خودا بە مەبەستی بەدەستهێنانی پارە و سوودمەندبوون پێیان.