بەرھەمھێنانی گەنم لە عێراق لە ئاستێکی بەرزدایە



گەنم یەکێکەو لە بەرهەمە سەرەکی و ماددە خۆراکییەکانی جیهان کە کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر ئابووری وڵاتان هەیە و پەیوەندیدارە با ئاسایشی گشتی خۆراکەوە، عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی بایەخێکی زۆر بە بەرهەمهێنانی گەنم دەدات و ژینگەی وڵاتەکەش دەرفەتێکی باشی بۆ بەرهەمەکە ڕەخساندووە، ئەوەش لەکاتێکدایە وەزارەتی بازرگانی عێراق پێشبینی دەکات ئاستی بەرھەمھێنانی گەنم بگاتە شەش ملیۆن تۆن لە ساڵێکدا، بەوەش ئاسایشی خۆراکی وڵات دەپارێزێت.

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاندووە، وەزارەتەکەیان پێشبینی دەکات ئاستی بەرھەمھێنانی گەنم لە وەرزی داھاتوو زیادبکات و لە ساڵی ٢٠٢٤ بگاتە نزیکەی شەش ملیۆن تۆن، ئەوەش ئاسایشی خۆراکی وڵات دەپارێزێت.

موسەنا جەبار وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی ئاماژەی بەوەشکردووە، یەدەگی ستراتیژی عێراق لە گەنم بەشی تا کۆتایی مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٢٤ دەکات.

بەپێی ئاماری وەزارەتی کشتوکاڵ، ژمارەی دانیشتووانی عێراق ٤٣ ملیۆن کەسە و ساڵانە پێویستی بە ٤ بۆ ٥ ملیۆن تۆن گەنم ھەیە.

لە مانگی ئەیلولی ڕابردووش، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندبوو، یەدەگی ستراتیژی گەنم ھێندە زۆرە کە بەشی زیاتر لە ساڵێک دەکات.

قائیمقامیەتی سلێمانی لە مانگێکدا ٦٧٥ پسوڵەی سەرپێچی تۆمارکردووە
پێت قائیمقامیەتی سلێمانی لە مانگێکدا ٦٧٥ پسوڵەی سەرپێچی تۆمارکردووە
زانیاری نوێ دەربارەی بۆردومانەکەی ئامێدی: هاووڵاتییەك شە‌هید بوو
دوات زانیاری نوێ دەربارەی بۆردومانەکەی ئامێدی: هاووڵاتییەك شە‌هید بوو
پەیوەنیدر