سەردێر


هۆشدارییەكی نێودەوڵەتی لەبارەی پارەداركردنی قاعیدە و داعش



ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، هۆشداریی دەدات لە بەرزبوونەوەی ئاستی هەڕەشەكانی تیرۆر لە ناوچە جیاجیاكانی جیهان، بەهۆی تەكنەلۆجیای نوێوە.


ئەنجومەنی ئاسایش ئیدانەی گەیشتنی چەك و كەرەستەی سەربازی و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و تەقەمەنییەكان دەكات بەدەستی تیرۆریستانی داعش و قاعیدە و گروپە چەكدارەكانی سەر بەو ڕێكخراوانە.

بەیاننامەیەكی سەرۆكایەتی كە هەر پانزە ئەندامەكەی ئەنجومەنی ئاسایش ڕەزامەندییان لەسەر دەربڕیوە، لە كۆتایی كۆبوونەوەی كراوە لەبارەی بنبڕكردنی تیرۆر بەسەرۆكایەتی سوبرامانیام جاشانكار وەزیری دەرەوەی هیندستان تیرۆر بە”هەڕەشە لەسەر بوونی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی، وەسف دەكات.

ئەنجومەنی ئاسایش لە بەیاننامەكەیدا، نیگەرانی زۆری خۆی دەردەبڕێت سەبارەت بە كۆكردنەوەی پارە لەیەن تیرۆرستان و ڕەوانەكردنی بە چەندان شێوە، لەڕێی بەكارهێنانی كاری بازرگانی و ڕێكخراوە قازانج نەویستەكان، و ڕفاندن بۆ دەستەبەركردنی فیدیە، و بازرگانی بە مرۆڤ و بابەتە كلتورییەكان و ماددەی هۆشبەر و چەك.

ئەنجومەنی ئاسایش وڵاتانی ئەندام لە نەتەوە یەكگرتووەكان هاندەدات كە ژمارەیان 193 دەوڵەتە، بایەخی سەرەكییان نەهێشتنی پارەداركردنی تیرۆر بێت.

 

 

عێراق و ئێران دەیان ڕوفاتی جەنگ ئاڵوگۆڕدەكەن
پێشت عێراق و ئێران دەیان ڕوفاتی جەنگ ئاڵوگۆڕدەكەن
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
دواتر پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
ەیوەندیدار

شارەزایەکی کەشناسی: تاوەباران و هەورەبروسکە دەستپێدەکاتەوە بەپێی پێشبینییەکانی شارەزایەکی کەشناسی، دووبارە لە درەنگانی ئەمشەوەوە بۆ سبەی دووشەممە بە تایبەتی هەرێمی کوردستان دەکەوێتەوە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی بارانبارین. شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی لەبارەی کەشوهەوای ڕۆژانی ئایندەوە ڕایگەیابد، پێشبینی دەکرێت بەهۆی هاتنی هەور لە تورکیا و دروستبوونی هەوری ناوخۆیی، ئەمڕۆ یەکشەممە تاوە باران و هەورەبروسکە دەست پێبکاتەوە، سەرەتاش لە ناوچەکانی بادینانەوە دەبێت و دواتر بۆ سنووری هەولێر، دواتر کۆیە، ئیدارەی ڕاپەرین، دواتر ناوچە جیاوازه کانی سنووری پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و دەوروبەریان دەگرێتەوە، ئەگەری هەیە بەشێکی ناوچەکانی گەرمیانیش بگرێتەوە. ئاماژەی بەوەکرد، چەقی کاریگەری ئەم حاڵەتە بە زۆری کاتەکانی نیوەڕۆ و دوانیوەڕۆ بۆ کاتەکانی مەغریب دەبێت، لە بەشێک شوێن ئەگەری تاوەبارانی بەهێز هەیە لەگەڵ ڕوودانی هەورەبروسکە، تەرزە وە تەرزەی قەبارە گەورەش، ئەگەر کراوەیە بۆ هەندێ شوێنی دیاری نەکراو، هاوکات لەکاتی تاوەکاندا خێرایی با زیاد دەکات، ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو هەیە لە هەندێک شوێن و دروستبوونی لافاو لە هەندێ شوێن ئەگەرێکی کراوەیە تایبەت ئەو شوێنانەی تاوی بەهێز دەیانگرێتەوە و مەترسیان لەسەرە. ئەو شارەزای کەشناسییە ئەوەشی خستەڕوو، دووبارە لە درەنگانی ئەمشەوەوە بۆ سبەی دووشەممە بە تایبەتی هەرێمی کوردستان دەکەوێتەوە ژێر کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆیەکی تری بەرفراوان و چالاکی دەریای ناوەڕاست، کە بارانی تر بەو هۆیەوە دەست پێدەکاتەوە، بەشێوەی گشتگیر کە تا چوارشەممە کاریگەری دەمێنێتەوە، ناوبەناو بۆ چوارشەممە ئەگەری ڕێژنەی لابەلا هەیە لە مەودای کاریگەری ئەم شەپۆلەشدا پێشبینی بارانێکی زۆر باشی لێدەکرێت، بارانی زۆریش لەو ناوچانە دەبارێت کە لە حاڵەتی پێشتر تێیاندا کەمتر باری بە نسبەت ناوچەکانی تر وەک: بیتوێن، پشدەر و کۆیە پلەکانی گەرما بە ڕێژەی 3 ° تا 4 ° دادەبەزێتەوە، لە شاخە زۆر بەرزەکان ئەگەری بارینی بڕێک بەفر هەیە لەگەڵ ڕوودانی هەورەبروسکەی بەهێز و ئەگەرەکانی ڕوودانەوەی لافاو لەسەر بەشێک ناوچە تایبەت ئەو شوێنانەی مەترسیان لەسەرە،