چەند بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر لە هەولێر لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکران، لەڕاگەیەنراوێکدا ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەکردووە ئەوانەی دەستگیرکراون ژمارەیان چوارکەسە و دوانیان ژنن لەکاتی دەستگیرکردنیان هێزەکانی ئاسایش توانیویانە دەستبەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەردا بگرن.
شەوی ڕابردوو، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی باندێکی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەری ڕاگەیاند، کە هیشکام لە ئەندامانی باندەکە خەڵکی هەرێمی کوردستان نین.
ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، “دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، هێزەکانیان توانیویانە باندێکی بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر بکەنکە خەڵی سوریان و پێکدێن لە دوو ژن و دوو پیاو.
لەڕاگەیەنراوەکەی ئاسایشی هەولێردا ئەوەشخراوەتەڕوو لەکاتی دەستگیرکردنیاندا دەستگیراوە بەسەر هەندێک کەلوپەلی تایبەت کەبەکاریان هێناوە لەگەڵ بڕێک ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ و ماریوانا.
بەگوێرەی نوێترین ئامار، ئێستا لە عێراق ١١ هەزار کەس بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە زیندانی کراون.