ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان پەیامێك ئاڕاستەی لایەنە سیاسییەكانی عێراق دەكات و ڕایدەگەیەنێت، پێویسته هاوكاربن بۆ كۆتاییهێنان به ئازاره‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێم و به‌تایبه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی نووسینگه‌ی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین به به‌یاوه‌ری شاندێكی باڵا له به‌غدا سه‌ردانی عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه‌ی كرد و بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه قسه‌ی له‌باره‌وه كرا.
ڕاشیگەیاندووە، هه‌ردولا هاوڕابوون، كه هاووڵاتیانی عێراق پێویستیان به خزمه‌تی زیاتره و هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌بێت كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ربكرێت به تایبه‌تی كێشه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم.
جه‌ختیشی كرده‌وه، پێویسته لایه‌نه سیاسیه عێراقیه‌كان هاوكاربن بۆ كۆتاییهێنان به ئازاره‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێم و به‌تایبه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران و ئه‌نجامدانی چاكسازی پێویست له‌م بارەیه‌وه.
له‌به‌رانبه‌ردا سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه پشتگیری خۆی پیشاندا بۆ خه‌ڵكی هه‌رێم و ڕایگه‌یاند، پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم هاوكاربێت و شه‌فافیه‌تی پێویست له داهات بخاته‌ڕوو.