لە كەركوك بوو بە تەقە و قوربانی لێكەوتەوە



لە گەڕەكی عروبەی شاری كەركوك شەڕە تەقە ڕوویداوە و بەهۆیەوە سێ‌ كەس بریندار بوون.

بەپێی وتەی شایەتحاڵان لە كەركوك، ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڕەکی عروبە و لە نزیک خوێندنگەی (الشعب) شەڕە تەقە ڕوویداوە.

بەپێی زانیارییەكان، لەئەنجامدا سێ کەس بەناوەکانی (ئیسماعیل خەلیل ئیبراهیم/تەمەن 27 ساڵ) و (مەروان خەلیل ئیسماعیل/تەمەن 33 ساڵ) و (محەمەد ساڵح ئیبراهیم/تەمەن 26 ساڵ) کەبرا و ئامۆزای یەکترن برینداربوون و برینی دووانیان سەختە.

بەڵام تا ئێستا هۆكاری شەڕەكە ئاشكرانەكراوە و دامەزراوە ئەمنییەكانیش هیچ زانیارییەكیان بڵاونەكردۆتەوە.

نرخی مریشك بەشێوەیەكی بەرچاو هەرزان دەبێت
پێت نرخی مریشك بەشێوەیەكی بەرچاو هەرزان دەبێت
ژمارەی كوژراوەكانی فەلەستین گەیشتە ئاستێكی مەترسیدار
دوات ژمارەی كوژراوەكانی فەلەستین گەیشتە ئاستێكی مەترسیدار
پەیوەنیدر