نرخی مریشك بەشێوەیەكی بەرچاو هەرزان دەبێت



نرخی مریشك بەراورد بە مانگی ڕابردوو ڕووی لە دابەزین كردووە و مریشك فرۆشێكیش دەڵێت: “بەرهەمی قاعەكان دەرچووە و بڕەكەی زۆر بووە لە بازاڕدا”.

ئەمڕۆ دوو شەممە 4ی 12 بە بەراورد بە مانگی ڕابردوو، نرخی کیلۆیەک مریشکی زیندوو زیاتر لە هەزار دینار دابەزیوە لەكاتێكدا لە سەرەتای مانگی ڕابردوودا گەیشتبووە نزیكەی 4 هەزار دینار و هەفتەی ڕابردووش دابەزیبوو بۆ 3 هەزار دینار.

یونس، كە كاری فرۆشتن و چاك كردنی مریشك دەكات لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ نرخی مریشك دابەزیوە و كیلۆیەك مریشكی زیندوو بووە بە 2 هەزار و 750 دینار بۆ ئەو مریشكانەی كێشیان لە نزیكەی 3 كیلۆ و بەرەو سەرەوەیە.

ڕاشیگەیاند، مریشكی ناسكی 2 كیلۆ و 2 كیلۆ و نیو نرخەكەی كەمترە و كیلۆی بە 2 هەزار و 250 دینارە.

ئەو مریشك فرۆشە، هۆكاری هەرزان بوونی نرخی مریشكی زیندووی بۆ زۆری بەرهەمی كێڵگە پەلەوەرییەكان و “شكاندنی قاعەكان” گەڕاندەوە، كە بەرهەمەكانیان خستۆتە بازاڕەوە.

یەكەم ڕووداوی هاتووچۆ بەهۆی بەفرەوە لەناوچەیەكی هەرێم تۆماركرا
پێت یەكەم ڕووداوی هاتووچۆ بەهۆی بەفرەوە لەناوچەیەكی هەرێم تۆماركرا
لە كەركوك بوو بە تەقە و قوربانی لێكەوتەوە
دوات لە كەركوك بوو بە تەقە و قوربانی لێكەوتەوە
پەیوەنیدر