بومەلەرزە ناوچەیەكی سەر بە پارێزگای دهۆك دەهەژێنێت، دەزگای كەشناسی و بومەلەرزەزانی عیراقیش دەڵێت، هاووڵاتیان هەستییان بە بومەلەرزەكە نەكردووە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، بومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.8 پلە بەپێی پێوەری ڕێختەر، ناوچەیەكی سەر سنوری نێوان هەرێمی كوردستان و توركیای هەژاند، بەبێ ئەوەی زانیاریی دەستەبەر ببێت سەبارەت بەوەی هاووڵاتیان هەستییان پێكردبێت.
بەپێی بڵاوكراوەیەكی دەزگای كەشناسی و بومەلەرزەزانی عیراق، بومەلەرزەكە 25 كیلۆمەتر لە باكووری دهۆك و ئامێدییەوە دووربووە.