ڕۆژنامەی “گاردیان”ی بەریتانی بڵاویكردەوە، بەرپرسانی باڵای ئۆكراینا دەڵێن، مۆسكۆ خۆی بۆ هێرشێكی “گەورە” لەگەڵ دەستپێكردنی ساڵی نوێ ئامادە دەكات، وێڕای ئەو زنجیرە شكستەی لە مەیدانی شەڕدا لەماوەی چەند مانگی ڕابردوو دووچاری سوپاكەی بوو.
لە دیمانەیەكدا لەگەڵ “گاردیان”، ئۆلێكسی ریزنیكۆڤ وەزیری بەرگری ئۆكراینا ڕایگەیاندووە”لەكاتێكدا ئۆكراینا توانای هەیە بەسەركەوتوویی بەرگری لەخۆی بكات بەڕووی هێرشە مووشەكییەكانی ڕووسیا كە ژێرخانی سەرەكی وڵات دەكەنە ئامانج، بە تۆڕی وزەوە، بەڵگەكان دەریدەخەن كرملین خۆی بۆ هێرشێكی نوێی فراوان ئامادەدەكات”.
ڕۆژنامەكە دەڵێت”ئەم هۆشدارییانەی ریزنیكۆڤ یەكەمجار نییە، پێشتر بەرپرسانی باڵای ئۆكراینا بە سەرۆك زیلینسكی و جەنەراڵ ڤالێری زالۆجنی فەرماندەی هێزە چەكدارەكان ، و ئۆلیكسەندەر سێرسكی فەرماندەی هێزە زەمینییەكان، لێدوانی هاوشێوەیان دابوو”.
“گاردیان” پێیوایە، هۆشدارییە یەك لەدوا یەكەكانی بەرپرسانی ئۆكراینا، بەشێكن لە هەوڵێكی فراوان و ڕێكخراو بۆ ئاگاداركردنەوەی هاوپەیمانە خۆرئاواییەكانیان و تیشكخستنە سەر هەڕەشە بەردەواكانی ڕووسیان لەسەر ئۆكراینا.