چەند ڕۆژێک دەبێت بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم ناجێگیرە و دوو ڕۆژ دەبێت بەهاکەی ڕووی لە بەرزی کردووەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە ١٥٧ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتێکدا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهاکەی تا ١٥٥ هەزار دینار دابەزی.
دوینێ بانکی ناوەندی عێراق بڕی ٢١٩ ملیۆن و ٩٥٧ هەزار و٧٣١ دۆلاری خستەبازاڕەوە، لەم بڕەش ٢١ ملیۆن و ٨٢٠ هەزاری بە نەقدبووە کە بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو زیادیکردووە، بەڵام بەهای دۆلار ڕووی لە نزمی نەکرد.
هاوکات بانکی ناوەندی عێراق چەندین ڕێکاری بۆ جێگیرکردنی بەهای دۆلار گرتووەتەبەر و بڕیارە لە ساڵی تازەوە سەرجەم مامەڵەکان بە دینار ئەنجامبدرێت، بەمەبەستی جێگیرکردنی بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دینار و ڕێگریکردن لە هەڵاوسان.