جوتیار عادل پەیامێكی بڵاوكردەوە



لێپرسراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانەوە پەیامێك بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، گرنگیدان بە پێداویستییە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی ئەو توێژە، یەکێکە لە خزمەت و کارە گرنگەکانی هەر کۆمەڵگە و حکومەتێک.

جوتیتار عادل، لێپرسراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم لە پەیامەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە، “لە ڕۆژی جیهانیی خاوەن پێداویستی تایبەتدا پیرۆزباییەی گەرم لەو توێژە خۆشەویستەی کۆمەڵگا دەکەین”.

ڕاشیگەیاندووە، “‎گرنگیدان بە پێداویستییە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی ئەو توێژە، یەکێکە لە خزمەت و کارە گرنگەکانی هەر کۆمەڵگە و حکومەتێک”.

جەختیشی كردەوە، كە ئەو توێژە “وەک هەر توێژێکی دیکە ڕۆڵی خۆیان بگێڕن و ژیانی ئاسایی خۆیان بەڕێ بکەن”.

وەزارەتی خوێندنی باڵا نزیکەی ملیۆنێک دۆلار خەرجدەکات
پێت وەزارەتی خوێندنی باڵا نزیکەی ملیۆنێک دۆلار خەرجدەکات
سودانی مووچەی بۆ خوێندكاران و كرێكاران ڕاگەیاند
دوات سودانی مووچەی بۆ خوێندكاران و كرێكاران ڕاگەیاند
پەیوەنیدر