جارێكی دیكە نرخی دۆلار بەرزبووەوە





دوای چەند ڕۆژێك لە دابەزینی بەهاكەی و هانی بڕێكی زۆری دۆلار لە ئەمریكاوە، بەڵام نرخ لە بازاڕدا ناجێگیرە و ئەمڕۆ جارێكی دیكە و بۆ دووەم ڕۆژ لەسەریەك بەهای دۆلار بەرزبووەوە.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەك شەممە لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوەكان، بەهای دۆلار بە 156 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەدەكرا، بەڵام لەكاتی ئێوارەدا نرخەكەی بەرزبووەوە.

ڕاشیگەیاند، ئەمڕۆ جارێكی دیكە بەهای دۆلار بەرزبووەوە و ئێستا 100 دۆلار بە 157 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە دوێنێ-ش بەهەمان شێوە بەهای دۆلار بەرزبووەوە دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نرخەكەی نزیكەی 155 هەزار دینار دابەزیبوو.

ئەمڕۆ بانكی ناوەندی عێراق بڕی نزیكەی 220 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە، كە نزیكەی 22 ملیۆن دۆلاری بە كاش بووە، بەڵام كاریگەری نەبووە لەسەر دابەزینی بەهاكەی.

هاوكات، هەر ئەمڕۆ لە بۆرسەی بەغدا و هەولێر بەهای دۆلار بەرزبووەوە و لە بەغدا 100 دۆلار بەرامبەر 156 هەزار و 850 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت و لە هەولێریش گەیشتۆتە 156 هەزار و 900 دینار.

سودانی مووچەی بۆ خوێندكاران و كرێكاران ڕاگەیاند
پێت سودانی مووچەی بۆ خوێندكاران و كرێكاران ڕاگەیاند
دوو مامۆستای ئایینی لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەستگیركران
دوات دوو مامۆستای ئایینی لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەستگیركران
پەیوەنیدر