لەبارەی ئۆكرایناوە ماكرۆن پەیوەندی بە پۆتینەوە دەكات



ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا ڕایدەگەیەنێت، بەنیازە پەیوەندی بە ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكی ڕووسیاوە بكات و گفتووگۆی لەگەڵ بكات سەبارەت بە بابەتی بۆردومانەكان و هێرشی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان لە ئۆكراینا.

ماكرۆن لە كۆتایی لوتكەی ئەوروپایی كە لە برۆكسل سازكرا بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند:”لەگەڵ پۆتین بابەتی پاراستنی ئاسایشی وێستگەی ئەتۆمی زابۆرۆژیا تاوتوێ‌ دەكات”.

بە وتەی سەرۆكی فەرەنسا:”ئەوەی لەمڕۆدا گرنگە و پێویستە جەختی لەسەر بكرێتەوە، بانگەشەكردنە بۆ ئاگربەست و ڕاگرتنی بۆردومان و هێرشی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانە”.

ماكرۆن دەڵێت:”بەنیازم پەیوەندی بە سەرۆك پۆتینەوە بكەم لەوبارەیەوە، چونكە ئاشكرایە ئەو هێرشانە بەشێكی گەورەیان دەبنە تاوانی جەنگ، بەو پێیەی ژێرخانی مەدەنی و مەدەنییەكان دەكەنە ئامانج”.

ماكرۆن پێیوایە”ئەمە سروشتی ئەو ئۆپەراسشیۆنە تایبەتە نەبوو كە پۆتین بەرپای كرد، ئەو جەنگەی لە سەرەتاوە هەڵیگیرسا، داگیركردنی خاك بوو”.

 

نرخی دۆلار ڕووی لە بەرزبوونەوەیە
پێت نرخی دۆلار ڕووی لە بەرزبوونەوەیە
مێسی بەهۆی پێكانەوە ئامادەی مەشق و ڕاهێنانەكان نەبوو
دوات مێسی بەهۆی پێكانەوە ئامادەی مەشق و ڕاهێنانەكان نەبوو
پەیوەنیدر