وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، دەستیان بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٢ی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی کردووە و لەمڕۆوە مووچەکانیان دەخرێتە سەر هەژمارە بانکییەکانیان.
وەزارەتەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەداوە، خانەنشینان بەم زووانە نامەیەکیان پێدەگات و ئاگادارییان دەکاتەوە لەوەی مووچەکانیان چووەتە سەر هەژمارە بانکییەکانیان و دەتوانن لێی رابکێشن.
دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٢ لە کاتێکدایە حکومەتی هەرێم چاوەڕوانی ناردنی پارەیە لە بەغداوە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ٩ ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بەو سێ مووچەیەی تریش حکومەتی هەرێم پێشتر رایگەیاندبوو، لەهەوڵەکانمان بەردەوامین بۆئەوەی هیچکام لەو مووچانە نەفەوتیت و داوامان لە حکومەتی ناوەند کردووە ئەو سێ مووچەیەمان بۆ بنێرێت.