نرخی کارەبای موەلیدە دیاریکرا



بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی نرخی مۆلیدەی بۆ ئەم مانگە ڕاگەیاند، نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له‌ ناوشاری سلێمانی له ‌نێوان ١٠هەزار بۆ ١١ هەزار دیناره‌.

ئه‌مڕۆ یەکشه‌ممه‌، لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان کۆبوونەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له‌ بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێڕ ٤٤ دینارە،‌ به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له‌ ناوشاری سلێمانی له ‌نێوان ١٠هەزار بۆ ١١ هەزار دیناره‌.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەوپێیەى موەلیدەکان لە نێوان ٢٢٥ بۆ ٢٥٠ کاتژمێر کاریان کردووە، به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ جیاواز ده‌بێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی هاتووە هەندێک شوێن بەرنامەى کارکردنى موەلیدەکانیان لە ٧ى بەیانى بۆ ١ى شەوە، نرخى ئەمپێریان لە نێوان ١٢ بۆ ١٣ هەزار دینارە، ئەو موەلیدانەش کە کارکردنیان ٢٤ کاتژمێرییە نرخى ئەمپێریان ١٣ بۆ ١٤ هەزار و ٥٠٠ دیناری عێراقییە.

هاوكات، خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده‌ بۆ مانگى (١٢) گۆڕانکارى تێدادەکرێت و موەلیدەکان تەنیا لەنێوان ١ى پاشنیوەڕۆ تا ١ى شەو ئەگەر کارەباى نیشتیمانى کۆژایەوە کار دەکەن، بەیانیانیش لەکاتژمێر ٧ تا ٨ى بەیانى کاردەکەن، ڕۆژانى هەینى و پشووە فەرمییەکان بەیانیان کارناکەن لەبرى ئەوە کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ کاردەکەن.

لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان، له‌كۆنووسه‌كه‌دا جه‌ختیان له‌وه‌ كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی موه‌لیده‌ و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان له‌ ١٠خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ خاوه‌ن موه‌لیده‌كه‌ سزا ده‌درێت.

 

فڕۆکەیەکی جەنگیی ئەمریکا ڕووبەڕووی درۆنێکی ئێران بووەوە
پێت فڕۆکەیەکی جەنگیی ئەمریکا ڕووبەڕووی درۆنێکی ئێران بووەوە
عەلی قەرەداغی: سوێند بەخوا ناوەستین هەتا تۆڵەی غەززە دەكەینەوە
دوات عەلی قەرەداغی: سوێند بەخوا ناوەستین هەتا تۆڵەی غەززە دەكەینەوە
پەیوەنیدر