لە تەقینەوەیەكدا لە ئامەد 8 ئەفسەری تورك برینداربوون



بەهۆی تەقینەوەیەك لە پارێزگای ئامەدى باكووری كوردستان كە كاروانێكی پۆلیسی كردبووە ئامانج، 8 ئەفسەری تورك برینداربوون.

ئەمڕۆ هەینی، ڕادیۆ و تەلەفیزیۆنی توركیا لە زاری سڵێمان سۆیڵۆ وەزیری ناوخۆی وڵاتەكە بڵاویكردەوە”ئەفسەرە بریندارەكان بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە و دوو كەسیش دەستگیركراون كە گومان دەكرێت دەستییان لە تەقینەوەكەدا هەبوبێت”.

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە، تەقینەوەكە لەڕێی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوەوە بووە و لەڕێگەی نێوان ئامەد- ماردین دانرابوو، لە كاتی تێپەڕینی كاروانی پۆلیسی نەهێشتنی ئاژاوەگێڕی، تەقێنراوەتەوە.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، پارێزگای ئامەد، تەقینەوەكەی بە كارێكی تیرۆریستی وەسفكرد و ئاماژەی بە گواستنەوەی بریندارەكانیش كرد بۆ نەخۆشخانەكان.

 

 

نرخی نەوت ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكات
پێت نرخی نەوت ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكات
هاتووچۆی هەرێم: ئەم ئۆتۆمبێلانە دەستییان بەسەردا دەگیرێت
دوات هاتووچۆی هەرێم: ئەم ئۆتۆمبێلانە دەستییان بەسەردا دەگیرێت
پەیوەنیدر