دادگای فیدڕاڵی بۆ دوو سکاڵای هەرێم کۆدەبێتەوە



دادگاى فیدڕاڵى عێراق بۆ دوو سکاڵای هەرێم تایبەت به ‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و سه‌ندیكاى پارێزه‌رانى هه‌رێمى كوردستان کۆدەبێتەوە.

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه،‌ دادگاى فیدڕاڵى عێراق تایبەت بە دوو سکاڵای هەرێم کۆدەبێتەوە، سكاڵاى یەکەم تایبه‌تە به ‌یاساى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان کە زیاد جه‌بار سه‌رۆكى پێشووى فراكسیۆنى یه‌كێتى پێشكه‌شى كردووه‌ و داواده‌كات كار به‌دواین یاساى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان نه‌كرێت.

هاوکات دادگاى فیدراڵى داواى بۆچونى كۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردنى كردووه‌ و كۆمیسیۆنه‌كه‌ بۆچوونى فه‌ڕمى خۆى ئاڕاسته‌ى دادگاكه‌ كردووه‌ و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌مڕۆ دواین بڕیار لەو بارەیەوە بدرێت.

سكاڵاى دووه‌م، پارێزه‌ر مه‌سعود محێدین به‌هۆى دواكه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى سه‌ندیكاى پارێزه‌رانه‌وه‌ بۆ ماوه‌ى ٤ ساڵ پێشكه‌شى كردووه‌ و داواده‌كات هه‌موو بڕیاره‌كانى سه‌ندیكاى پارێزه‌ران له‌ساڵى ٢٠١٩ەوە هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه‌.

“خۆپیشاندانی ساڵ” لە سلێمانی ئەنجام دەدرێت
پێت “خۆپیشاندانی ساڵ” لە سلێمانی ئەنجام دەدرێت
شارەزایەکی کەشناسی: ئەم مانگە بارانی زۆر باش بەڕێوەیە
دوات شارەزایەکی کەشناسی: ئەم مانگە بارانی زۆر باش بەڕێوەیە
پەیوەنیدر