دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی داواکراوێکی لەیاسا هەڵهاتوو ڕادەگەیەنێت.
دەزگای ئاسایشی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لە رۆژی ٢٠٢٣/١٢/٢ تۆمەتباری لەیاسا هەڵهاتوو (مەریوان کەریم تۆفیق ) لەقەزای بازیان دەستگیرکرا،
دەستگیرکردنی ئەم داواکراوە لەلایەن هێزەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە کاتێکدایە، لەماوەی ڕابردوو چەند ئاژاوەگێڕێک لە سنووری قەزای چەمچەماڵ لەناحیەی شۆڕش تەقەیەکی زۆریان کرد و بوونە هۆی مەترسی و بێزاری هاوڵاتیانی سنورەکە .
ئاماژە بەوەشکراوە، تۆمەتباران بەپێی ماددەی (١٥) چەک فەرمانی گرتنیان بۆدەرکرا پاش گەشتنی هێزەکانی ئاسایش و کۆماندۆی کوردستان بە شوێنی ڕووداوەکە، تۆمەتباران بەچەک ڕووبەڕووی هێزەکان بوونەوەو تۆمەتبار (مەریوان کەریم تۆفیق ) هەڵهات ، پاش ماوەیەک لە خۆ حەشاردان و خۆشاردنەوە ، ئەمڕۆ ( ٢/ 12 / ٢٠٢٣) لە قەزای بازیان لەلایەن هێزەکانی دەزگای ئاسایشەوە دەستگیرکرا
دەزگاکە ئەوەشی روونکردۆتەوە، ناوبراو چەندین فەرمانی گرتنی دیکەی هەبووە ، ڕابردوی تاوان و تەقەکردن و رفاندنی هەیە. دەزگای ئاسایشی هەرێم تەئکید لەوەدەکاتەوە بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش و ئارامی زیاتر و جێبەجێکردنی یاسا بەردەوامن .