ئەمساڵ چەندێک باران باریوە؟



کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، بڕی بارانبارینی ئەمساڵ تا ئێستا کەمترە بەراورد بە ساڵی ڕابردووە، هاوکات پلەکانی گەرما بەرزبوونەتەوە.

بەڕێوەبەرایەرایەتیی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بەرزترین پلەی گەرما لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە وێسگەی كەشناسی سلێمانی ٢٦.٦ پلەی سەدی تۆمار كرا و نزمترین پلەی گەرماش ٢.٩ پلەی سەدی بوو، هەروەها تێكڕای پلەی گەرمی لەم مانگەدا ١٤.٣ پلەی سەدی بووە كە بەراورد بە تێكڕای پلەی گەرمی سی ساڵی ڕابوردوو ٠.٣  پلە بەرزتر بووەتەوە.

هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد، كۆی گشتی بارانبارین لەم مانگەدا ٧٨.٩ ملیمەتر تۆماركراوە و نزیكە لە تێكڕای بارین لە سی ساڵی ڕابوردووی ئەم مانگە كە ٨٢ ملیمەتر بووە.

 

 

قەبارەی هەناردەی ئێران لە پەروێزخانەوە ئاشکراکرا
پێت قەبارەی هەناردەی ئێران لە پەروێزخانەوە ئاشکراکرا
کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە
دوات کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە
پەیوەنیدر