کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە



کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.

بەڕێوەبەرایەرایەتیی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت هەندێکجار دەگۆرێت بۆ پەڵە هەور و نیمچە هەور، پلەکانی گەرما لە تۆمارکراوی دوێنێ نزیک دەبنەوە، هاوکات خێرای با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت لە نێوان ٥ بۆ ١٥ کیلۆمەتر.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەی یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووسبوونی هەندێ پەڵە هەور، پلەکانی گەرما لە تۆمارکراوی ئەمرۆ  نزیک دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 20

سلێمانی : 19

دهۆک : 19

کەرکوک : 21

هەڵەبجە : 20

زاخۆ : 20

سۆران : 17

حاجی ئۆمەران : 14

گەرمیان : 23

 

ئەمساڵ چەندێک باران باریوە؟
پێت ئەمساڵ چەندێک باران باریوە؟
هێزەکانی عێراق هێرشیان کرایەسەر
دوات هێزەکانی عێراق هێرشیان کرایەسەر
پەیوەنیدر