داواکراوێکی بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا



دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی داواکراوێکی بازرگانی ماددەی هۆشبەر ڕادەگەیەنێت.

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،  هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش، دوای ئەوەی لە ٢٠٢٣/١١/١٧ هەڵمەتێکی سەرکەوتوویان ئەنجامدا بۆ دەستگیرکردنی ( ٢ )بازرگانی ماددەی هۆشبەر و دەستبەسەرداگرتنی (٥٠)کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ توانییان داواکراوی سەرەکیش دەستگیربکەن.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە بەردەوامی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکان بۆ دەستگیرکردنی سەرجەم تۆمەتبارانی ئەو باندە بازرگانە، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە لەشەوی ٢٠٢٣/١١/٣٠ تۆمەتباری سێهەمی ئەو باندە بازرگانەی کە خۆی حەشاردابوو توانرا دەستگیربکرێت.

لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر بە ماددەی (٢٥)لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵیەکان ڕاگیراوە.

داهاتی فرۆشتنی نەوتی مانگی ڕابردوو ئاشکرا کرا
پێت داهاتی فرۆشتنی نەوتی مانگی ڕابردوو ئاشکرا کرا
سەرۆک کۆمار: گۆڕانی کەشوهەوا هەڕەشەیە بۆسەر ئاسایش و سەقامگیریی جیهان
دوات سەرۆک کۆمار: گۆڕانی کەشوهەوا هەڕەشەیە بۆسەر ئاسایش و سەقامگیریی جیهان
پەیوەنیدر