بەڕێوەبە6رایەتی ئاوی کۆیە ڕایگەیاند، دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە وەستینراوە.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت،بەرواری ١-١٢-٢٠٢٣ لە کات ژمێر ٥:٣٠ ی ئێوارە بەناچاری سەرجەم پرۆژەکانی بەرهەم هێنانی ئاوی پاک کە ئاو دابین دەکەن بۆ سەنتەری قەزای کۆیە و بەشێک لە گوندەکانی سەر بە قەزای کۆیە وەستێنران، بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاوی زێی بچووک (دووکان)کە سەرچاوەی دابین کردنی ئاوی پاکە بۆ قەزای کۆیە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕان و کوژاندنەوەی کارەبای سەرەکی لە وێستگەی دووکان کە لە دوێنێ کاتژمێر ٥ ی ئێوارە وە هەروەها کوژانەوەی کارەبای گشتی لە سەرجەم هەرێمی کوردستان پرۆسەی دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە رویدا.
ڕوونیشیاکردۆتەوە، هەر کاتێک ئاستی ئاوی زێی بچووک گەڕایەوە ئاستی خۆی دەست دەکرێتەوە بە دابەش کردنی ئاو.
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە داوا لە هاووڵاتیانیس دەکات تا چارەسەرکردنی ئەو گرفتە ئاو بەکەمی بەکار بهێنن و هاوکاریان بن بۆئەوەی بێ ئاو نەبن.