شارەزایەكی كەشناسی عێراق ڕایدەگەیەنێت ، لە دوای 21ی12ی2022، كاریگەری شەپۆلێكی بەفر و باران لەسەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەست پێ دەكات و سەنتەری بەشێك لە شار و شارۆچكەكانی هەرێم دەگرێتەوە.
سادق عەتیە، شارەزای كەشناسی عێراق پێشبینی بۆ كەش و هەوای كۆتایی مانگی 12ی ئەمساڵ بڵاوكردەوە و ڕایگەیاندووە، لەنێوان ڕۆژانی 22 بۆ 25ی مانگی 12، بارانبارین زۆربەی شار و شارۆچكەكان دەگرێتەوە و هاوكات پلەكانی گەرما بەرێژەیەكی بەرچاو نزم دەبنەوە.
ئاشكراشیكردووە، بەفربارین جگە لە ناوچە شاخاوییەكان، پێشبینی دەكرێت سەنتەری بەشێك لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە.