دۆخی سیستەمی کارەبا ئاسایی بووەوە



وەزارەتی کارەبا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تییدا ئاسایی بونەوەی سیستمی کارەبای هەرێمی ڕاگەیاند.

وەزارەتی کارەبا بلاویکردەوە، تیمەکانی کارەبا لەوانە کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم و کۆنترۆڵی شارەکان و لایەنە پەیوەندارەکانی وەزارەتی کارەبا گرفتی کوژانەوەی گشتیی کارەبایان چارەسەر کرد و دۆخی کارەبا ئاسایی بووەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، وەزارەتی کارەبا لە هەوڵی بەردەوام دایە بۆ زیادکردنی بەرهەم و گەڕانەوە بۆ بەرنامەی ئاسایی پێدانی کارەبا.

ئێوارەی رۆژی پێنجشەم، بەهۆی گرفتێكی تەكنیكییەوە، تەواوی یەكەكانی بەرهەمهێنانی كارەبای هەرێم كوژانەوە و تیمەکانی وەزارەتی كارەبا دەمودەست کێشەکەیان چارەسەر كرد.

بەڵام كاتژمێر (1:00)ی شەو بۆ جاری دووەم كوژانەوەی گشتی ڕوویدا و، دوای زیاتر لە ١٣ کاتژمێر کەمێک لەمەوبەر گرفتەکە جارەسەر کراو، سیستمی کارەبای هەرێم کەوتەوە کار.

دەیان قوربانی لە یەکەم ڕۆژی دۆزەخی شەڕ لە غەززە
پێت دەیان قوربانی لە یەکەم ڕۆژی دۆزەخی شەڕ لە غەززە
وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
دوات وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
پەیوەندیدار