هێزەكانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت ، گەریلاكانیان 2 هەزار و 852 چالاكییان ئەنجامداوە و 2 هەزار و 744 سەربازی سوپای توركیاش كوژراون و ١١ هەلیكۆپتەر خراونەتەخوارەوە، گورزیش لە ٨٠ هەلیكۆپتەر وەشێندراوە.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل “هەپەگە” لەچوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆكانی زاگرۆس و شەهید ساڤاش مەرەشی جەنگی خابوردا ئاماری شەڕی ٨ مانگی رابردووی لە نێوان ١٤ی نیسان بۆ ١٤ی كانونی یەكەم ئاشكرا كرد و ڕایگەیاندووە، لەو ماوەیەدا دەوڵەتی توركیا 3 هەزار و 152 جار چەكی كیمیایی بەكارهێناوە.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە گەریلاكانیان ٢٨٥٢ چالاكییان ئەنجامداوە و ٢٧٤٤ سەربازی سوپای توركیاش كوژراون و ١١ هەلیكۆپتەریش خراونەتەخوارەوە، گورزیش لە ٨٠ هەلیكۆپتەر وەشێندراوە .
لە راگەیەندراوی هەپەگەدا هاتووە:
ئاماری شەڕی ٨ مانگ لە نێوان ١٤ی نیسان و ١٤ی كانونی یەكەم بەم جۆرەیە:
ئەو چالاكیانەی لەلایەن هێزەكانمانەوە ئەنجامدراون؛
-بەشێوازی بۆسەنانەوە، چوونەسەر، سابۆتاژ، نیشانشكێنی، چەكی قورس،شەڕ، چالاكی رێكخراو و هەماهەنگی گەریلا، هێزی پاراستنی ئاسمانی و ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی بە گشتی ٢٨٥٢ چالاكی ئەنجامدران.
ئەنجامی چالاكییەكانی هێزەكانمان:
-٢٧٤٤ داگیركەر سزادران، كە ١٢یان كۆنترا، ٢٠یان پلەدارن.
-٣٨٥ داگیركەر برینداربوون.
ئەوەندەی كە هێزەكانمان دەستنیشانیان كردووە هەرێمەكانی پاراستنی مێدیا بە تایبەتی گۆڕەپانەكانی بەرخودان؛
-٣٨٩٧ جار بە فڕۆكەی شەڕ بۆردومان كراون.
-٥٤٣٣ جار بە هەلیكپتەری هێرشبەر بۆردومان كراون.
– ٣١٥٢ جار سەنگەر و تونێلەكانی شەڕ بەو بۆمبانەی لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی قەدەغەن وەك (بۆمبی فۆسفۆڕ، بۆمبی تەرمۆباریك، بۆمبی ئەتۆمی تاكتیكی) و چەكی كیمیایی بۆردومان كراون.
ئەو چەك و كەلوپەلانەی دەستیان بەسەردا گیرا:
١٤ چەكی ئێم پی تی -٥٥
٤ دوربینی چەكی ئێم پی تی -٥٥
٤ چەكی ئەی كەی -٤٧
٣ چەكی جی -٣
٤چەكی بۆمبهاوێژ
٢ چەكی ئێم ١٦
٢ چەكی ئێچ كەی -٤١٦
چەكێكی بی كەی سی
چەكێكی رۆكێتهاوێژی ب-٦
چەكێكی ئێم پی تی ٦٦
٤ دەمانچە
٤ فیشەكی بۆمبهاوێژ
٨٤٨ فیشەكی ئێم -١٦ و بی كەی سی
١٨ نارنجۆك و ژمارەیەكی زۆر بۆمبهاوێژی دووكەڵ
٤ هێلەكی هێرش (پۆڵا)
٤ قەڵغانی پۆڵا
٣ رەخت
١٢ مەخزەن
٧ دوربینی شەو/رۆژ
٤ دوربینی تەرماڵ
٤ لەیزر
٢ ئامێری دەستنیشانكردنی لەیزر
كامێرایەكی تەرماڵ
دوربینێكی لەیزر
٤ سیستمی كامێرای حەراری
٤ كامێرا كە لەسەر سەر دەبەسترێن
سیستمێكی راداری گەڕۆك
٤٤ كیلۆگرام تەقەمەنی
٤ مین
ئامێرێكی تەقاندنەوەی مین
مین دۆزەرەوەیەك
٨ تەلەفونی دەستی
٤ بێتەل
پانێلێكی وزەی خۆر
كۆمپاس (ئامێری دۆزینەوەی ئاراستە)
٥ چەقۆ (قەمە)
٦ جانتای سەربازی
٢ كڵاوی سەربازی
٢ كاسكێت
٩ لایت
٢ ئامێری بارگاویكەری وزە یو پی ئێس
٤ سەرچاوەی وزەی
٢ شریت تی ئێن تی، سی ٣
پارچەكانی سیستمی كامێرای حەراری
چەكێكی تایبەتی نیشانشكێنی
ئەو ئۆتۆمبێل و كەرستە سەربازیانەی لەلایەن هێزەكانمانەوە لەناوبران:
٨ هەلیكۆپتەری سكۆرسكی
٣ هەلیكۆپتەری هێرشبەر
٢ تانك
١٧ ئۆتۆمبێلی زرێپۆسی سەربازی
٤ ئۆتۆمبێلی حەفارە
٧٢ سیستمی كامێرای حەراری
٥٣ درۆن
٨ رادار
٥ كامێرای تەرماڵ
٢ تلیسكۆپ
٣ئامێری بڕینی سیگناڵ (ژاممەر)
٥ سێنسۆڕی گەڕۆك
٢ ئامێری گوێگرتن لە پەیوەندی دەنگی
وێنەهەڵگرێكی ئۆتۆماتیك
كۆنتینەرێك
١٣٧ سەنگەر
٤٢ جانتای سەربازی
كافتریایەك
سیستمێكی گواستەنوە كازی كیمیایی
جبەخانەیەك
٧ چەكی ئەی ٤
٢ چەكی بی كەی سی
٣٠٠ كیلۆگرام تەقەمەنی
١٢ داو و تەڵەی تەقاندنەوە
٢ سەنگەری ئەی ٤
داوی چەكی كیمیایی
٢ ئامێری هەوا
٢ بۆمبهاوێژ
چەكێكی ئەی تی -٤
قەڵغانێك
بلاجكتۆرێك
كۆگایەكی خۆراك
ئەو كەرستە سەربازیانەی هێزەكانمان گورزیان لێوەشاندوون:
٤٨ هەلیكۆپتەری سكۆرسكی
٣٢ هەلیكۆپتەری هێرشبەر
١٩ سەنگەر
١٢ درۆن
٩ حەفارە
٦ ئۆتۆمبێلی سەربازی زریپۆش
٣ خێمەی سەربازی
كۆنتینەرێك