نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، ڕۆژی شەممە تەرمی ئاكام عومەر، فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان لەڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە دەگاتە خاكی كوردستان.
نووسینگەی رۆژنامەوانیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، رۆژی شەممە 17ی كانوونی یەكەمی 2022 كاتژمێر 9:30ی بەیانی، تەرمی شەهیدی تێكۆشەر ئاكام عومەر، فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە دەگاتە خاكی كوردستان و لە رێوڕەسمێكی شایستە و شكۆداردا پێشوازی لێدەكرێت.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كه دواتر بە شكۆوە بەرە و بارەگای هێزەكانی كۆماندۆ بەڕێ دەكرێت و دوای دواماڵئاوایی هاوسەنگەرانی، تەرمەكەی بەرەو شاری هەولێر بەڕێدەكرێت، پاش بەجێگەیاندنی رێوڕەسمە ئاینی و كۆمەڵایەتییەكان، پاشنیوەڕۆی هەمان رۆژ لە زێدی خۆی و لەگۆڕستانی شێخ ئەحمەد بەخاك دەسپێردرێت.