خانمێک لە سلێمانی زۆرترین دەنگی هەڵبژاردنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی بەدەستهێنا



ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکانی ژووری پیشەسازی و بازرگانی سلێمانی راگەیەندراو بۆ یەکەم جار لە مێژووی هەڵبژاردنەکەدا خانمێک زۆرینەی دەنگی بە دەستهێنا

شینێ ئیختیار فارس، بە بەدەستهێنانی ٢ هەزار و ٣٣٧ دەنگ زۆرترین دەنگی هەڵبژاردنەکەی بەدەستهێناوە و دوای ئەویش نەوزاد رەباتی بە  بەدەستهێنانی  ٢ هەزار و ٢٧٣ دەنگ پلەی دووەمی بەدەستهێناوە.

هەڵبژاردنی ژووری پیشەسازی و بازرگانییەکانی سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠-١١-٢٠٢٣، لە تەلاری هونەر بەڕێوەچوو ٢٦ کەس خۆیان بۆ ١٣ کورسی هەڵبژاردنەکە کاندید کردبوو پرۆسەکە لە کاتژمێر ٨:٠٠ی بەیانی دەستیپێکرد و کاتژمێر ٥:٠٠ی ئێوارە کۆتایی هات.

 

دوای تەوابوونی ئاگربەست ئیسرائیل هێرشی کرد
پێت دوای تەوابوونی ئاگربەست ئیسرائیل هێرشی کرد
کارەبای سلێمانی هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە
دوات کارەبای سلێمانی هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە
پەیوەنیدر