هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، لە ئایندەیەکی نزیکدا به‌شی نۆره‌ی تۆماركردنی ئه‌لكترۆنی پشكنینی ساڵانه‌ی ئۆتۆمبێل ده‌كاته‌وه
ڕائید (مژده عه‌لی) ئه‌فسه‌ر له‌به‌شی پشكنینی ئۆتۆمبێل له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، له‌میانی به‌رنامه‌ی چاوی ترافیك ئاشكرایكرد، له‌سایتی فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، هاوشێوه‌ی ناو تۆماركردنی ئه‌لكترۆنی، بۆ نۆره‌ی به‌شی مۆڵه‌ت، له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا وه‌ك ئاسانكاری بۆ هاووڵاتیان، به‌شی ناو تۆماركردن به‌شێوه‌ی ئه‌لكترۆنی، بۆ نۆره‌ی پكشنینی ساڵانه‌ی ئۆتۆمبێلیش ده‌كرێته‌وه.
لەم ساڵدا نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری بە ئەلکترۆنی بە فەرمی لە هەرێم کەوتە کار، هاووڵاتیان دەتوانن لە ڕێگەی لینکێکەوە ناوی خۆیان تۆمار بکەن، هاوکات ڕۆژی سەردانیکردنی بۆ هاتووچۆ دیاریدەکرێت، بڕیاریشە سەرجەم مامەڵەکان بکرێنە ئەلکترۆنی، ئەمەش لە پێناو بەسەردەمی بوون و نەهێشتنی قەرەباڵغییە لە ناو فەرمانگەکاندا.