پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، پێشبینی دەكات بڕی كورتهێنان لە بودجەی 2023 بگاتە نزیكەی 20 ترلیۆن دیناری عیراق و دەڵێت، نرخی بەرمیلێك نەوت لە بودجەدا بە 65 دۆلار دیاریی كراوە.
داخل ڕازی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:”زانیارییە سەرەتاییەكان ئاماژە بە ڕێژەی كورتهێنان دەكەن لە بودجەی ساڵی 2023 كە دەگاتە 20 ترلیۆن دیناری عیراقی”.
بە وتەی ڕازی:”حكومەت بەڵێنی بە پەرلەمانداوە بودجەی داهاتوو لە ئاستی خواستەكاندا بێت و گرنگی بدات بە خزمەتگوزارییەكان و دامەزراندن و بەشەخۆراك و چاودێری كۆمەڵایەتی”.
داخل ڕازی بەپێویستی دەزانێت”حكومەت پێداویستییەكانی هاووڵاتیان لە بودجەدا ڕەچاو بكات و بایەخ بە كەرتەكانی پیشەسازی و كشتوكاڵ بدات، نرخی بەرمیلێك نەوتیش كە لە بودجەی ساڵی داهاتوودا حكومەت پشتی پێدەبەستێت، 65 دۆلارە”.