لەڕاگەیەنراوێکدا کەشناسی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و ساردترین ناوچەی هەرێم لە ئەمڕۆدا ناوچەی حاجی ئۆمەران دەبێت کە بەرزترین پلەی گەرما تێیدا دەگاتە ١١ پلەی سیلیزی و گەرمیان بە ٢٢ پلە گەرمترین ناوچەی هەرێم دەبێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بە گشتی ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور و پەڵەهەوردا دەبێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو، پلەکانی گەرما نزیک لە تۆمارکراوەکانی ڕۆژی ڕابردوو دەبێت.
کەشناسی هەرێم لەبارەی کەشی سبەینێ هەینی ئاماژەی بەوەکردووە، ئاسمان نیمچە هەور و ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ یەک بۆ دوو پلە بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ بەمجۆرەیە:
هەولێر : ١٧
سلێمانی : ١٧
دهۆک : ١٦
کەرکوک : ١٨
هەڵەبجە : ١٨
زاخۆ: ١٦
گەرمیان : ٢٢
حاجی ئۆمەران: ١١
سۆران : ١٦