كاتی چارەسەری 3 مووچەی ئەمساڵی فەرمانبەران ڕاگەیەنرا



پەرلەمانتارێكی كورد لە بەغدا ئاشكرای دەكات، كە ئاسانكاریمان كردووە بۆ خۆپیشاندانی مامۆستایان و ئەوە مافی خۆیانە بۆ داواكردنی مووچەكانیان و دەشڵێت: “چارەسەری سێ‌ مووچەی ئەمساڵ دەكەوێتە ساڵی داهاتوو”.

د. موسەننا ئەمین، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئێمە وەك فراكسیۆنی یەكگرتوو ئاسانكاریمان كردووە بۆ خۆپیشاندانی مامۆستایان، هەر لە پەیوەندی بە وەزیری ناوخۆ و نووسینگەی سەرۆك وەزیران و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا، چونكە ئەوە مافی مامۆستایانە، كە یەخەی هەردوو حكومەت بگرن بۆ پێدانی مووچەكانیان.

ڕاشیگەیاند، ئێستا بەداخەوە هەردوو حكومەت ئینكاری لە مافی مووچەخۆران دەكەن، لەكاتێكدا داوای مامۆستایان بۆ سێ‌ مووچەی ئەمساڵ بووە.

وتیشی، “لەم چەند ڕۆژەدا 700 ملیاری مووچە دەگاتە هەرێم و ئەوە كێشەی تێدا نییە، بەڵام هێشتا 3 مووچەی ئەمساڵ دەمێنێتەوە، كە هیچ حكومەتێكیان خۆی ناكاتە خاوەنی و هەریەكەیان دەیخەنە ئەستۆی ئەوی دیكە لەكاتێكدا هەردوو حكومەت بەرپرسیارن”.

جەختیشی كردەوە، لەدوای ڕاگرتنی نەوتی هەرێمەوە لە مانگی ئازارەوە، بەرپرسیارێتی 80%ی مووچە و شایستەی مووچەخۆرانی هەرێم لای بەغدایە و شتێكی نایاساییە، كە بودجە دەكاتە بیانوو.

ڕوونیشی كردەوە، پشتیوانی هەمواری بودجە دەكەین لە ساڵی 2024، چونكە مووچەی ئەو سێ‌ مانگە لە ئەستۆی هەردوو حكومەتە و دەبێت بێنەپێشەوە بۆ چارەسەركردنی.

د. موسەننا ئاشكراشی كرد، “چارەسەری سێ مووچەكه‌ی ئەمساڵی فەرمانبەران دەچێتە ساڵی ئایندە بۆ هەمواركردنەوەی یاسای بودجە”.

 

قوباد تاڵەبانی: دەبێت بە خێرایی لەسەر کێشەی مووچە ڕێکبکەوین
پێت قوباد تاڵەبانی: دەبێت بە خێرایی لەسەر کێشەی مووچە ڕێکبکەوین
بەغدا بەرپرسیاریەتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە ئەستۆدەگرێت؟
دوات بەغدا بەرپرسیاریەتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە ئەستۆدەگرێت؟
پەیوەنیدر