سودانی: پشتیوانی دامەزراندنی دەوڵەت لەسەر تەواوی خاکی فەلەستین دەکەین



ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای لەوڵاتانی جیهان کرد كۆتایی به‌و ئازارانه‌ بهێنن كه‌ هاوڵاتیان به‌هۆی ده‌ستدرێژیه‌كانی ئیسرائیلەوە تووشی بوون و جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی كۆتاییهێنان به‌تاوانه‌كانی ئیسرائیل به‌رامبه‌ر به‌ فه‌ڵه‌ستینیه‌كان له‌ غه‌ززه‌ كرده‌وه‌.

لە پەیامێکدا له‌ ڕۆژی جیهانی پاڵپشتی له‌گه‌ڵ گه‌لی فه‌ڵه‌ستین، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، هه‌ڵوێست و پشتیوانی خۆمان بۆ مافی ئه‌م گه‌له‌ بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان له‌سه‌ر ته‌واوی خاكی فه‌له‌ستین دوپات ده‌كه‌ینه‌وه‌”.

سودانی باسی لەوەشکردووە، “پێویسته‌ كۆتایی به‌ كرده‌وه‌ و هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی داگیركه‌ری ئیسرائیلی له‌ دژی خه‌ڵكی بێتاوانی بێ چه‌ك له‌ غه‌ززه‌ بهێندرێت و داوا له‌ هه‌موو وڵاتانی جیهان ده‌كه‌ین، كۆتایی به‌و ئازارانه‌ بهێنن كه‌ به‌هۆی ده‌ستدرێژیه‌كانی ئه‌م دواییه‌ هاوڵاتیان تووشی بوون”.

هاوکات، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕێنمایی سه‌رجه‌م داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی كرد كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ڕۆژی جیهانی پاڵپشتی له‌گه‌ڵ گه‌لی فه‌له‌ستین كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ بڕیارنامه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان (٤٠/٣٢ ب) له‌ ساڵی ١٩٧٧دا پیرۆزبكه‌ن.

نرخی ئارد لە بازاڕەکانی هەرێم بەرزبووەتەوە
پێت نرخی ئارد لە بازاڕەکانی هەرێم بەرزبووەتەوە
“ساختەکاریی قووڵ یەکێکە لە مەترسییە هەرە گەورەکان”
دوات “ساختەکاریی قووڵ یەکێکە لە مەترسییە هەرە گەورەکان”
پەیوەنیدر