عەممار حەکیم لەبارەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە چی دەڵێت؟



عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی لە پەیامێکیدا ڕایگه‌یاند، “ئێمە لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ خۆپیشاندان و بایكۆتی‌ مامۆستایان و فەرمانبەرانی سنووری پارێزگای سلێمانی دەکەین، داوا لە حکومەتی فیدڕاڵی دەکەین بەردەوام بێت لە هەوڵەکانی بۆ پەسەندکردنی داواکارییەکانیان”.

عەممار حەکیم له‌ پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی  “X” (تویته‌ری پێشتر) ئاماژەی بەوەکردووە،” ئێمە لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ خۆپیشاندان و بایكۆتی‌ مامۆستایان لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەکەین، هاودەنگی و هاوسۆزی خۆمان بۆ مامۆستایان ڕادەگەیەنین و داوا لە حکومەتی هەرێم دەکەین کە شایستەکانی خۆیان پێ بدەن و گرنگی بەم توێژە گرنگە بدەن، ڕەوا نییە ئازارەکانیان بەبێ چارەسەری بمێنێتەوە”.

باسی لەوەشکردووە، ” داوا لە حکومەتی فیدڕاڵی دەکەین لە هەوڵەکانی بۆ پەسەندکردنی داواکارییەکانی مامۆستایان بەردەوام بێت، بەدواداچوون بۆ دۆسیەکەیان لەگەڵ حکومەتی هەرێم بکات، هەروەها دەرفەتەکە دەقۆزینەوە بۆ داکۆکیکردن لە مافی مامۆستایانی ره‌سافه‌ لە بەغدا”.

ئەمەش لە کاتێکدایە زیاتر لە ٧٥ ڕۆژە پڕۆسه‌ی خوێندن له‌ سنووری پارێزگاكانی سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه‌ و رانیه‌ و گه‌رمیان وەستاوە، مامۆستایان داوای مووچه‌ و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ ده‌كه‌ن و وانه‌بێژانیش داوا ده‌كه‌ن دابمه‌زرێنرێن.

هاوکات ڕۆژی یەکشەممە نزیکەی ٢٥٠ بۆ ٣٠ له‌ مامۆستایانی ناڕازیی له‌ مه‌یدانی ته‌حریر له‌ به‌غدا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و ڕێگری لە نزیکەی هەزار و ٥٠٠ مامۆستای دیکە لە بازگەی چیمەن و گوڵەجۆ کرا .

 

“ساختەکاریی قووڵ یەکێکە لە مەترسییە هەرە گەورەکان”
پێت “ساختەکاریی قووڵ یەکێکە لە مەترسییە هەرە گەورەکان”
شێوازی دانەوەی قیستی یەکەکانی نیشتەجێبوون یەکلادەکرێتەوە
دوات شێوازی دانەوەی قیستی یەکەکانی نیشتەجێبوون یەکلادەکرێتەوە
پەیوەنیدر