هەڕەشە لە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکرێت



ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ئاژانسی “نیوز ویک”ی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه‌، هێز و کوتلە چەکدارەکانی عێراق هەڕەشەی توندیان لە هێزەکانی ئەمریکا کردووە و ئەوەش لەدوای ئەوەدێت کە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا “پێنتاگۆن” ڕایگەیاند هێرشی سەر بنکە سەربازییەکانیان لە عێراق و سوریا کۆتاییان هاتووە.

ئژانسەکە ئاماژەی  بەوەکردووە، ناوه‌نده‌ په‌یوه‌ندیداره‌کانی ئەمریکا ئاگاداری هه‌ڕه‌شه‌یەکن كه‌ له‌لایه‌ن گروپی چه‌كداری (اهل الكهف) دژ به‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق ده‌رچووه‌ و به‌ڵێنی زستانێكی گه‌رم و باراناوییان داوە بە ئەمریکا ئەوەش لەڕێگەی ئەنجامدانی هێرش چ بە مووشەک یاخود فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ئەو گروپە جیختیان لەوەکردووەتەوە، هێرشه‌كان قسه‌ی كۆتایییان ده‌بێت له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه‌ ئایا هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق ده‌مێننه‌وه‌ یان نا.

هەڕەشەکانی ئەم دواییەی هێزە چەکدارەکەی عێراق دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ پنتاگۆن بەفەرمی ڕایگەیاند، دوای ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس، هێرشه‌كان بۆ سه‌ر بنكه‌كانیان له‌ عێراق ڕاگیراون، هه‌روه‌ها ده‌ركردنی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پێشتریش كه‌ له‌لایه‌ن جۆن كیربی ڕێكخه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ باسی ناردنی هێزی زیاتری بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌ تایبه‌تی سوریا، عێراق، كه‌نداوی عه‌ره‌بی، كه‌نداوی عومان و كه‌نداوی عه‌ده‌ن كرد، هه‌ڕه‌شه‌كان بووە هۆی ئەوەی هەڕەشەکانی سەر هێزە و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا ڕوو لە زیادی بکەن.

هاوکات،‌ لە سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی تۆفانی ئه‌قسا له‌ فه‌له‌ستین زیاتر له‌ ٧٣ جار هێرش کراوەتە سەر بنکەسەربازی و هێزەکانی ئەمریکا كه‌ به‌ وته‌ی پنتاگۆن ئه‌و هێرشانه‌ بونه‌ته هۆی‌ برینداربونی نزیكه‌ی ٩٠ سه‌ربازی ئه‌مریكی.

شێوازی دانەوەی قیستی یەکەکانی نیشتەجێبوون یەکلادەکرێتەوە
پێت شێوازی دانەوەی قیستی یەکەکانی نیشتەجێبوون یەکلادەکرێتەوە
بۆچی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان لە هەڵکشاندایە؟
دوات بۆچی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان لە هەڵکشاندایە؟
پەیوەنیدر